بزانه بۆچی پارتی بێدهنگه لهم ههڵبژاردنه .. گوتهبێژی پارتی وهڵام دهداتهوه
محموود محهمهد گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له پاش كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا رایگهیاند”دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و داوای لە کۆمسیۆن کرد، ڕێگە بۆ بانگەشەکردنی هەموو کاندید و قەوارەکان خۆش بکات و دهشلێـ”پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام بەو شێوەیە نا کە خەڵکی دیکە کردوویانە و خەڵکی بێزار دەکەن”.
ئهمرۆ له پیرمام ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی به سهرپهرشتی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامانی یەدەگ و بەرپرسی لقەکان و ئۆرگانەکانی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان له 18-4-2018 کۆبووەوە، پاش كۆبوونهوهكه گوتهبێژی پارتی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا راشی گهیاند”گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێک کرا، لەوانە: بارودۆخی ئێستای سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و، ئەو ئاڵوگۆڕییانەی ئێستا هاتوونەتە پێش، لەگەڵ ئەو رووداوانەی چاوەڕواندەکرێت رووبدەن، هەروەها بارودۆخی عێراق بەشێوەیەکی گشتی گفتوگۆی لەسەر کرا”.
ههر لهكۆنگرهی رۆژنامهوانی دا گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راشی گهیاند”هەوڵی پارتی ئەوەیە کە بوونمان لە بەغدا لە بواری نیشتمانی و نەتەوەیی و ئابووری و سیاسیدا پارێزراو بێت. لە ٢٠١٤ەوە حکوومەتی عێراق بە بەرنامە ویستی خەڵکی کوردستان برسی بکات، بەڵام خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان وایکرد کە وردەوردە ئەم دۆخە کۆتایی بێت و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا هیوامان هەیە کە پاشەکەوتی مووچە کۆتایی بێت، ئاماژەشی بەوە کرد کە خەڵکی کوردستان پێشتر متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان داوە و پارتیش هەوڵی بەدیهێنانی مافەکانی کوردی داوە، بۆیە هیوای خواست جارێکی دیکە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا متمانە بە پارتی بداتەوە”.
ههر له كۆنگرهی رۆژنامهوانیهكهدا گوتهبێژی پارتی گوتیشی”کۆبوونەوەکە زیاتر تایبەت بوو بە بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشەوە بەرنامەی رێکلامی لایەن و هێزە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەکە دەستیپێکردووە، گفتوگۆ لەسەر شێوازی بەشداربوونی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا لە بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی لە خزمەتی پرۆسەکە و بەرقەرارکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ناوچەکە و شارەکاندا بێت و، ئارامی شارەکان پارێزراو بێت، گوتەبێژی پارتی جەختیکردەوە کە پلانیان ئەوەیە ئەوەندەی بکرێت بە هێمنی و ئارامی و، بە شێوازێکی مەدەنییانە و ئاشتییانە بانگەشە بکەن، بەجۆرێک شەقامی کوردستان ئاڵۆزی تێنەکەوێت.
ناوبراو گوتیشی: “دەمانەوێت ئەوەندەی بکرێت بە شێوازێکی هێمن و لەسەرخۆ بە خەڵکی کوردستان بڵێین، ئەمە پێشنیاز و بەرنامەی ئێمەیە و، لە بەغدا نوێنەرانی ئێمە بەهێزەوە چۆن پارێزگاری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن؟ چۆن بەرگری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەکەن؟ چۆن بەرگری لە ئازادییە کۆمەڵایەتی و ئازادییە تاکەکان دەکەن؟”.