كه‌ركووكیه‌كان شار و خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان ناكه‌نه گه‌مژه‌ترین شاری دونیا كه پاش خیانه‌تیش ده‌نگ به خائین بده‌ن
پاش خیانه‌ت و فرۆشتنی خه‌ڵك و خاك و ئاو و نه‌وت هه‌موو شتێكی ئه‌م شاره به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌لایان( بافل تاڵه‌بان و لاهور جه‌نگی و ئارس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق) له ئێستادا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركووك ده‌ستی پێكردووه، خائینه‌كان جارێكی تر چوونه‌ته‌وه ناو كه‌ركووك، داوای ده‌نگ له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كه‌ن”.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركووك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ده‌ست رۆیشتووی ئه‌و حزبه ئه‌نجام درا و تاوه‌كو ئێستا سزای نه‌داون، ده‌ستیان كردن به بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن و داوایی ده‌نگ له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر دا هاوڵاتیانی و نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی كه‌ركووك، پێیان وایه هه‌رگیز خه‌ڵكی كه‌ركووك ئه‌وه‌نده كۆڵه‌وار و نه‌زان و جاهیل نین كه خۆیان و كه‌ركووك بكه‌نه نه‌زانترین و جاهیلترین شاری دونیا كه له‌لایان هێزێكه‌وه بفرۆشرێن و ده‌نگی بۆ بده‌نه‌وه”.
هه‌روه‌ها توێژهجیاوازهكانی كه‌ركووك پێشیان وایه ده‌نگ دانه‌وه به‌یه‌كێتی له‌ژێر هه‌ر ناوێك و ناونیشانێك بێت، كه‌ركووك به جاهیلترین و نهزانرین شاری دونیا پێناسه ده‌كات، بۆیه كه‌ركووكیه‌كان ئه‌مه به‌سه‌ر مێژووی كه‌ركووك نه‌وه‌ی داهاتوو ناهێنن به‌وه‌ی ده‌نگ بده‌نه‌وه به یه‌كێتی، هاوكاره‌كانیان كه له فرۆشتنی كه‌ركووك هه‌واڵی گیرانی هه‌ولێریان به جۆش و خرۆش و بروسكه‌ی دڵخۆشی بڵاو ده‌كرده‌وه”.