رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی: عه‌بادی له‌ژێر فشاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ دایه‌

پێگه‌ی غه‌دپرێسی عێراقی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ عه‌بادی له‌ژێر فشار دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، ده‌شلێـ”هاوپه‌یمانانى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌وانه‌ش موقته‌دا سه‌در، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌وروبه‌رى سیستانین، سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا رێككه‌وتووه‌‌”.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌ دا كه‌ زۆرێك له‌ بڕیاره‌كانى سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵكاران یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى هه‌ندێك گه‌نده‌ڵكارى ڕاگرتووه‌‌، ئه‌وه‌ش له‌ترسى ئه‌وه‌ى، له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ناكۆكیی دروست نه‌بێت، ده‌شلێ”عه‌بادی پلانى داناوه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌‌ كوردیى و سوننییه‌كاندا هاوپه‌یمانى دروست بكات، به‌ڵام ده‌ركى به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌وه‌شه‌وه‌ ناتوانێت پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویستى به‌ سیستانى هه‌یه‌، كه‌له‌م دواییه‌دا پاڵپشتى خۆى لێوه‌رگرته‌وه‌، چونكه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یتوانى په‌یكه‌رى حه‌شدى شه‌عبى یه‌كلا بكاته‌وه‌‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق كه‌ له‌لایان مالیكیه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ده‌شلێـ” سه‌ركردایه‌تى حزبى ده‌عوه‌ش به‌م كاره‌ى عه‌بادى زانیوه‌، داواى له‌ عه‌بادى كردووه‌، گوێ له‌م داواكارییانه‌ نه‌گرێت، گوتیشی: “پشت به‌ستنى عه‌بادى به‌ كادرى گه‌نده‌ڵ له‌ نووسینگه‌كه‌یدا، ئه‌وى خستووه‌ته‌ ژێر ئه‌و فشار و داوایانه‌وه‌، كه‌ داوا ده‌كه‌ن، دواى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كان، وه‌ك ده‌رخستنى نیاز پاكى، ده‌ست له‌ حزبى ده‌عوه‌ بكشێنێته‌وه‌”.

Back to top button