ئه‌ردۆگان بریاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌قته‌ی له‌توركیا دا

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی دا رایگه‌یاند”لە 24-6-2018 هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامدەدەین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هه‌لی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه‌كه‌یمان سه‌باره‌ت به‌ پێشخستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی گوزارشتی لێوه‌كرد، بۆ هاتۆته‌ پێش”.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باغچه‌ڵی سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رای گه‌یاند”گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەژاد پەرەستی مەهەپە، کە لەرۆژی 24ی حوزەیرانی 2018، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان لە توركیا بەڕێوەبچێ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سه‌رۆكی توركیا پێداگری كردبوو كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆی دا به‌رێوه‌ بچێت، به‌ڵام  ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی نیسانی 2018 لەگەڵ باخچەلی کۆبووەوە. ئەو کۆبوونەوەیە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە ئەنجامدرا ، 30 خولەکی خایاند رایگه‌یاند”لە رۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاتەکەی ئەنجامدەدرێت”

Back to top button