ژنه كاندیدێكی گۆڕان: ئۆڤه‌رێكی 600 ملیارمان ره‌د كرده‌وه
لهههژمارهی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك، كاندیدێكی گۆڕان له‌هه‌ولێر له‌وه‌ڵامی خه‌ڵك دا كه ره‌خنه‌یان لێگرتووه له‌باره‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری له‌به‌غدا، كه گوتوویانه، تۆ به‌س بۆ 6 ملیۆنه‌كه ده‌چیته په‌رله‌مانی عێراق، دهلێێت ئۆڤه‌رێكی 600 ملیاریمان ره‌د كردۆته‌وه”.
خانمه كاندیدێكی گۆڕان به‌ناوی هێڤی هیاف كه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندیده، رایدهگهێنێت، كه ئۆڤه‌رێكی بۆ كراوه، كه رێژه‌كه‌ی 600 ملیاره، به‌ڵام روونی نه‌كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ دۆلاری دایه یان له‌گه‌ڵ پاره‌ی عێراقی، كه بۆخراوه‌ته روو، ” به‌ڵام جارێكی تریش روونی نه‌كردۆته‌وه، كه بۆچی بۆی خراوه‌ته روو” ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌لێت كه ئه‌و ده‌ست لهرێبازهكهی به‌رنادات”.
رۆژانه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن شتی دیمه‌نی كۆمیدیی و سه‌رسورهێنه‌ر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێته‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌م كۆمێنته‌ی ئه‌م كاندیده سه‌رتاپای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داگیركردووه، خه‌ڵك توانجی لێده‌دات”.