شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئه‌و وه‌زیرانه‌ی گه‌نده‌ڵ بوون پاره‌یان داوه‌ به‌ په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی بانگێشتی په‌رله‌مان نه‌كرێن

دوێنێ سێشەممە ١٧/ ٤/ ٢٠١٨حەیدەر عەبادی بۆ یەکەمجار دانی بەوەدا نا کە لەسەر کار لادانی وەزیرەکانی کابینەکەی، بەھۆی کێشمەکێشمی سیاسیییەوە بووە، نەک تۆمەتی گەندەڵی ،قسه‌كانی سه‌رۆككوه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردندان بۆ به‌ربژێره‌كانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: “لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ژمارەیەک پەرلەمانتار کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، مەلەفیان لەسەر ئەو وەزیرانە دروست دەکرد کە پارەیان پێ نەدەدان”.

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگه‌یاند:” “ئەو وەزیرانەی کە گەندەڵ بوون، نەدەھێنرانە پەرلەمان، چونکە پرۆژە و پارەیان بەو ژمارە پەرلەمانتارە دەدا، بە پێچەوانەوە ئەو وەزیرەی کە پارەی نەدەدا و تەسلیمی ئیرادەی پەرلەمانتاران نەدەبوو، دەھاتن مەلەفیان لەسەر دروست دەکردن و لەناو پەرلەمان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرا”.

هه‌روه‌ها شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت: “لە حاڵەتی دروستکردنی مەلەفە دروستکراوەکاندا وەزیرەکە دەبوو بچێت سەرۆکی ئەو فراکسیۆنانە بە پارە بکڕێت، ئەگەر گەندەڵ بوایە، ئەوەی دەکرد و ئەگەر ئەوەی نەکردایە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرا و بە بیانووی جیاواز، متمانەی لێ وەردەگیرایەوە”.

سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی ( هوشیار زێباری ) وه‌زیری دارایی و ( خالید عوبێدی ) وه‌زیری به‌رگری عێراق كه‌ هه‌ندێك مافیای سوونی داوای چه‌كیان لێكردبوون( شاخه‌وان عه‌بدوڵا ) گووتی : “ئەوکاتە خودی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو راستییانەی دەزانی، بەڵام کە ئێستا قسەی لەسەر دەکات، تەنیا بۆ ئەوەیە بیسەلمێنێت کە حکوومەتەکەی گەندەڵ نەبووە”.

Back to top button