هۆشیار عه‌بدولا: ئه‌گه‌ر حه‌یا تكا وه‌ك یه‌كێتیت لێ‌ دێت

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا, ئێستا شاره‌كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌ربازی به‌رێوه‌ده‌چێت, له‌ ده‌ست پێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ئاڵای كوردستان و ئه‌و دروشمانه‌ی باس له‌ كوردستانیه‌تی كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌ كراوه‌, په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌لێت:” ئه‌گه‌ر حه‌یا تكا وه‌ك یه‌كێتیت لێ‌ دێت, ئه‌گرینا شارێك خیانه‌تتی تێدا ئه‌نجامدرابێ‌ توو جێ‌ هێلرابێت چۆن روویان دێت داوای ده‌نگ له‌ خه‌لكی ئه‌و شاره‌ بكه‌ن.

هۆشیار عه‌بدولا, ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی ده‌ست پێكی بانگه‌شه‌ی یه‌كێـتی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ شاری كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌:” حزبێك كه‌ خیانه‌تی له‌ خه‌لكی كه‌ركووك كرد, شاره‌كه‌ی به‌ جێ‌ هێشت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گرووپێكی نێو ئه‌و حزبه‌ كه‌ ئێستاش رۆژانه‌ پاره‌ی نه‌وتی قاچاغ وه‌رده‌گرن, تێناگه‌م چۆن له‌ روویاندێت داوای ده‌نگ له‌ خه‌لكی ئه‌و شاره‌ بكه‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شلێت:” یه‌كێتی رووبه‌رووی شكستێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بووته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م سالح له‌ حزبه‌كه‌ جیا بوویه‌وه‌, هه‌روه‌ها دوای ئه‌و خیانه‌تی كه‌ له‌ كه‌ركووك ئه‌نجامی دا, ئێستا ئه‌ستنه‌وه‌ داوای ده‌نگ له‌ هاونیشتیمانیان بكه‌ن, ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوكیش كردیان جۆرێك بوو له‌ بێ‌ شه‌رمی حزبه‌كه‌, ئه‌گه‌ر حه‌یا تكا وه‌ك یه‌كێتیت لێ‌ دێت كه‌ دوێنێ‌ خیانه‌ت بكه‌یت و ئه‌مڕۆ داوای ده‌نگ بكه‌یت.

Back to top button