عه‌باس غه‌زالی : بینیمان گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چۆن له نه‌ورۆز ڕاونران
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری بیتاقه‌ت و نێگه‌ران كردووه ، چونكه هه‌رله ئیستاوه ئاماژه‌كان ڕوونن كه زیانی ده‌رئه‌نجامه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جگه‌له شكستی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی لهههڵبژاردنهكانیشدا ته‌داعیاتی له‌سه‌ر یه‌كێتی و لایه‌نگرو ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌بێت .
دوێنێ سێشەممە 17ی نیسانی 2017 لاھوور جەنگی كه سه‌ركردایه‌تی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌كرد له سالی 2017 سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد ، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی تایبه‌ته به پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بریاری له 12ی5ی2018 ئه‌نجام بدرێت .
له‌یه‌كێك له قسه‌كانیدا ( لاهور جه‌نگی ) كه دوێنێ سه‌ردانی كه‌ركوكی كردبوو گوتی : كه‌ركوك بەجێ ناھێڵین و لەگەڵ خەڵکی کەرکووک داین و کوردایەتی دەکەین.
لای خۆیه‌وه عەباس غەزالی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “هەر ئەو گرووپە خیانەتکارەی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بە پێش حەشدی شەعبی کەوتن بۆ نەھێشتنی کورد لە کەرکووک“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگه‌یاند: “ئەو گرووپەی ناو یەکێتی ئیتیکیان روونە و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە کەرکووک ڕووی داوە، ھەر بە ھۆی ئەوانەوەیە”.
هه‌روه‌ها ( عه‌باس غه‌زالی ) ده‌ڵێت : “گرووپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەگەر تۆزێک هەستی کوردانەیان ھەبێت، تەنھا لەسەر بارەگاکانیان و لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا ئاڵای کوردستانیان بەرز دەکردەوە وھەموومان بینیمان گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە نەورۆزی ئەمساڵیشدا ویستیان ھێزی خۆیان لە کەرکووک دەربخەن، بەڵام بینیمان کە چۆن ڕاو نران و ھاوپەیمانەکانیشیان کەرکووکیان لێیان قەدەخە کرد، ئێستاش نازانم چۆن جارێکی تر سەردانی کەرکووک دەکەنەوە؟ بۆیە ئەو گرووپە دەبێت بۆ داھاتوو کەرکوکییەکان بیاندەن بە دادگا”.
دوای ئەوەی کەرکووک و خورماتوو لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەلایەن میلیشیاکانەوە داگیر کران، هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک کە ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، لەگەڵ شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگەی یەکێتی ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو خیانەتەیان کردووە.