مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه له هیلاری كلینتۆن ده‌گرێت
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 27/9/2016 هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته دیبه‌یتێكیان ئه‌نجامدا، مه‌لا به‌ختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ره‌خنه له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌كانی هیلاری ده‌گرێ و پێیوایه به توندی وه‌ڵامی تره‌مپی نه‌داوه‌ته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی له‌و باره‌وه كردووه و ده‌ڵێت تا به‌یانی به‌دیار ئه‌و دیبه‌یته دانیشتووه و پێیوایه هیلای نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ره‌خنه له ووشه ناكۆكه‌كانی ترامپ بگرێت و به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێوه.
مه‌لا به‌ختیار له سێ خاڵدا بیروبۆچۆنی خۆی له‌باره‌ی دیبه‌یته‌كه ده‌خاته ڕوو، “یەكەم: خانم كلینتۆن ئارام و قسەكانی لۆژیكی و بەرپرسانە بوو. ترامپ، لەسەرەتاوە ئارام و باقی دیبەیتەكە، هەڵدەچوو. بە كاردانەوە قسەی دەكرد.
دووەم: رابوردوی دەسەڵات، دەركەوت چەند گرنگە. بۆیە، ترامپ دەیویست بۆ (30) ساڵی رابردوو، پاڵ بە هیلاریەوە بنێ، هیلاریش، بە رونكردنەوەی بچوك لەسەر رابوردوو، جەختی لەسەر ئایندەو ئاستەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەكرد. واتا: تێ‌نەدەكەوت تەنها باسی رابوردوو بكات.
سێهەم: بەگشتی دیبەیتەكە سەركەوتوو بوو. هیلاریش رێژەیەكی دیار، دەنگی دلێر بوو.
ئەوەی لای من، دەبوایە هیلاری بەدیقەتتر بیقۆزێتەوە، چەند هەڵەیەكی ترامپ بوو. كەچی هیلاری بازی دەدا بەسەر هەڵەكاندا. وا دەردەكەوت، كە نەیدەویست لە رێنوێنی راوێژكارەكانی دەربچێ”.
له‌باره‌ی به‌سه‌ر تێپه‌ڕینه‌كانی هیلاریه‌وه مه لا به‌ختیار ده‌نووسێت، “ترامپ، گوتی: گەورەترین هەڵەی ئەمریكا، ئەوەبوو لەعێراق كشایەوە. كەچی لەهەمانكاتدا دەیگوت، من دژی جەنگی عێراق بووم. ئەم قسانە ناكۆكن. كە دژی جەنگی عێراق بووە، ئەی كەواتە بۆچی دژایەتی كشانەوەی سوپای ئەمریكا بوو. هیلاری بەسەریا تێپەڕی، هاوكات، ئەوەشی باسنەكرد كە كۆماریەكان جەنگیان دژی عێراق راگەیاند، نەك دیموكراتەكان. هەروەها ئەوەشی رون نەكردەوە كە لەسەر داوای پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق سوپای ئەمریكا كشاوەتەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “لەباسێكی تردا، ترامپ دژی رێكەوتنی ئەتۆمی ئەمریكا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا بوو.. لەولاشەوە دەیگوت دژی جەنگی عێراق بووە. دەی چاكە، بۆچی خانم كلینتۆن پێینەگوت: رێكەوتن لەگەڵ ئێران رێگە لە جەنگێكی تر دەگرێ. نەك رێكنەكەوتن. ئەم خاڵەش لەدەست هیلاری دەرچوو!
سەیرەكە لەوەدایە، هیلاری، ئەو دژایەتیەی ترامپی بۆ ئیسلامیەكان‌و سیاسەتی راستڕەوانەی هەر باسنەكرد. كە ئەمەش، كەمایەسیەكی زەقی ترامپ بوو لەهەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا. نازانم بۆ؟”.