ئه‌ردۆغان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ده‌كات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تازه‌ سێ‌ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی ئێستای توركیادا تێپه‌ڕده‌كات,سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی به‌ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌ڵستكار، دراوه‌ كه‌ له‌ رۆژی (24)ی داهاتوو ئه‌نجامده‌ده‌ین,.

په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ باخچه‌لی رایگه‌یاندووه‌: “هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ وانه‌یه‌ك ده‌داته‌ دوژمنانی توركیا, بۆیه‌ هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ ئه‌نجام بده‌ین.

ده‌وله‌ت باخچه‌ڵی داوا ده‌كات كه‌ پێویسته‌ توركیا باری نائاسایی له‌ توركیا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا بۆ ماوه‌ی سێ‌ مانگ درێژكرایه‌وه‌.

Back to top button