تره‌مپ: له‌ داهاتویه‌كی نزیك بالیۆزخانه‌مان ده‌گوازینه‌وه‌ ئۆرشه‌لیم

دوای ئه‌وه‌ی دۆناَد تره‌مپ بڕیاری دا ئۆشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له‌ مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیله‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ شاری ئۆرشه‌لیم.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر،: “به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل، باشترین هیوا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ و ته‌واوی گه‌لی ئیسرائیل ده‌خوازم، هیچ دۆستێكی له‌ئێوه‌ باشترمان له‌ هیچ شوێنێك نییه‌، مشتوومڕییه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ ته‌ل ئه‌ڤیڤه‌وه‌ بگوازینه‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم”.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان پلانیان هه‌یه،‌ له‌ سه‌روبه‌ندی یاده‌وه‌ری 70 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیلدا، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ 14 مانگی داهاتوو.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئیداره‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌ ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا، له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌رنونی شاری ئۆرشه‌لیم.

Back to top button