بزانە ڕوسیا چی لە ئێران کردووە.

هەفتەی رابردوو بنکەی سەربازی شوعەیرات لە سوریا درایە بەر موشەک و سووریا ئەمریکای بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد،بەڵام ئەمریکا بێ ئاگایی خۆی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند,هاوکات ئاژانسی ھەواڵی سانا ی سەربە ڕژێمی ئەسەد چەندین هەواڵی لەسەر هێرشەکە بڵاوکردەوە.

لە بە دواداچوونی میدیاکانەوە گومانی ئەوە درووست بوو کە پێدەچێت ڕوسیا ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی بنکەی شوعەیرات کردبێت،ئەوەش وەک هەنگاوی لاوازکردنی هەیمەنەی ئێران لەو وڵاتە،دواتر گومانەکان زیاتر بوون و ئاژانسی ھەواڵی سانا کە سەربە ڕژێمی ئەسەدە سەرجەم هەواڵ و بەدواداچوونەکانی لەسەر هێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی شوعەیرات سریەوە.

چاودێران پێیان وایە ڕووسیاش لە هەمبەر سەرەڕۆییەکانی ئێران لە سوریا نیگەران و توڕەیەو گومان لەوەش دەکرێت هاودەنگیەک هەبێت لە نێوان ڕوسیاو ئەمریکا لەسەر کورتکردنەوەی دەستی ئێران لە سوریا.

Back to top button