بالوێزە ماندوو نەناسەکەی کولتور و سینمای کوردی بناسە.

ئەو ئەکتەر و نووسەر و دەرھێنەرە تا ئیستا چەندین بەرھەم و کورتە فیلم و دۆکومێنتەری نەتەوەی و فەرھەنگی و سیاسی ئامانجداری پێشکەش کردووە٠”

کەی بەھاری ماندوونەناس سیمبوڵێکی دیار و کوردستانیەکی پڕ بەرھەمی گڵوباڵی دۆزی ئازادی و سەربەخۆیی سیاسی و نەتەوەیی و گەلی کوردە، شانازییەکی بەرجەستەی کارو بەرھەمی ناوازە و مۆدێرنە لە جێھانی ئازاد و ئەروپای سەرمایەداری، ئەو بارتەقای بالۆێزێک لە جووڵە و چالاکی و سەردان و دیدارە بۆ نەتەوەیەک کە جینوساید و پاکتاوی رەگەزپەرستی دوژمنان روحی خەڵتان کردووە لە خوین و دۆمان، کەی بەھار ئەو کوردە کەرکوکیەیە ماندوونەناسانە جیھانێ دوور و نزیک دەپێوێ بۆ گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ڕێگە کارو بەرھەمە ناوازە ئاست بەرزەکانی لە خەباتێکی جیاواز و پربەرھەم دایە، ئەو ئەکتەر و نووسەر و دەرھێنەرە تا ئیستا چەندین بەرھەم و کورتە فیلم و دۆکومێنتەری نەتەوەی و فەرھەنگی و سیاسی ئامانجداری پێشکەش کردووە٠

کارە ناوازەکانی لە ڤیتیسیڤاڵ و شانۆ و ستەیجی جیاوازی وڵاتانی جێھان نمایش دەکرێت، کان و دوبەی لەندەن و پاریس و مۆناکۆ و تەلئەڤیڤ و بەرلین و ئەستردام و رۆما و ڤینیسیا ئەو شارانەن کە بەرھەمەکانی پێشبرکێی بەرھەمی نەتەوە مەزن و ئازادەکان و وڵاتە سەربەخۆ و گەورەکانی جیھان دەکات لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان فیلمەکانی پەخش ئەکرێت و بەتایبەت لە کەناڵە جیھانیەکان وەک bbc بەریتانی و ray italy فەرەنسی و ئوسترالیا و روداو – Rudaw و K24 گروپی MBC و ERT فەرەنسی و ئەڵمانی و گروپی میدیای Aljazeera ی عەرەبی و ئێنگلیزی پەخش کراون، گرنگی و ناوازەیی بەرھەمەکانی کەی بەھار لەوەدایە وردەکاری ئازاری گەل و چیرۆک و رووداوە مێژوویی و تاکەکەسی و نەتەوەییەکان بە متتۆدێکی ئاست باڵای جیھانی دەخاتە سەر لێنزی کامیرا بە فۆرم و زمانێکی جیاوازی ھۆنەری بینین و سینەمای جیھانی مۆدێرن بڵاوی دەکاتەوە ھاوکات لە رووی نووسینەوە خاوەن کۆمەلێک بەرھەمی ناوازەی جوانە .

٢٠٠٣- بەکالۆریۆس لە میدیا و فیلمکاری، زانکۆی لەندەنی بەریتانی تەواو کردووە.
١٩٨٧- خوێندنگای تەلەڤیزیۆن و فیلم، تێلێ ئەوروپا، ئیتالیا تەواو کردووە.
١٩٨٥- دوو ساڵ دیبلۆمی باڵای ئەکتەری ئەکتەری، ئەڤۆگاریا، ڤینیسیای ئیتالیای خویندووە .
١٩٩٠- بەکالۆرێۆس ئەندازیاری تەلارسازی لە ڤینیسیای ئیتالیا بە دەست ھێناوە.

بەرھەمەکانی
خه‌ونی كورد – جه‌نگ یان ئاشتی
پێڵاو چاوبەست
میوانی تایبەت
من سامیم

Back to top button