دووجار میدیایه‌كی نزیك له لاهور تاڵەبانی بەدرۆ دەخرێتەوە

خواكوڕك
لەماوه‌ی یه‌ك رۆژدا مالپەرێكی سەر بە لاهور تاڵەبانی كۆمەڵێكی هەواڵی چەواشەكار و دوور لە راستی بڵاو كرده‌وه، لەبەرامبەردا بۆ چەند جارێك ئەو مالپەره‌ی لاهور تاڵەبانی بەدرۆ دەخرێتەوە.
دوێنی پاش ئەوەی كەناڵی رووداو دیمانەیەكی لەگەڵ ئەدهەم بارزانی ئەنجامدا لەو دیمانەیەدا ئەدهەم بارزانی رایگەیاندبوو، ئێران دڵنیایی داوەتە ئێمە بۆ پاراستنی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، ئەو مالپەرەی لاهور تاڵەبانی هەواڵێكی بێ بنەما و بەناوی كونسولی ئێران بڵاو كردەوە، گوایە كونسوڵی ئێران گوتوویەتی ئێمە هیچ وەڤدێكی پارتیمان نەبینیوە، بەڵام هەر پاش ئەو هەواڵە ئەنجوومەنی سەركرایەتی پارتی پەیوەندی بەكونسوڵی ئێران كردووە و لەو هەواڵەی پرسیەوە، سه‌ركونسوڵیش هەواڵی ماڵپەرەكەی لاهور تاڵەبانی بەدرۆ خستەوە كە هیچ لێدوانێكی بۆ ماڵپەرێكی لەو شێوەی نەداوە.
هەر ئه‌و رۆژه هەمان مالپەری سه‌ر به‌لاهور تاڵه‌بانی، كۆمەڵێك وێنەی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی بڵاوكردەوە، گوایە شاری هەولێر پڕ چەكداركراوە لەترسی خۆپێشاندان. به‌ڵام ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ش له چه‌ند كاتژمێرێك زیاتر به‌رده‌وام نه‌بوو، هۆكاری بڵاوه پێكردنی ئه‌و هێزانه له‌چه‌ند شه‌قامێك بریتی بوو له به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌ی نیشتمانی سعودیا كه له‌لایه‌ن كونسڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له هۆتێل دیڤان به‌رێوه‌چوو. ئه‌و رێوره‌سمه‌ش به میوانداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی دیكه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تی و لایه‌نی دیكه‌ی حكومی ئه‌نجامدرا.