نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی میدیایی فه‌رمی گۆڕان به درۆ ده‌خاته‌وه.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێكی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تده‌كاته‌وه كه گوایه پێشنیاری كردووه مووچه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی به سیسته‌می نوێی مووچه دابه‌شنه‌كرێت.”
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه.” له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كه‌ناڵى KNN راپۆرته هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هاتبوو كه گوایه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى به وه‌زیرى ناوخۆى وتوه مووچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى به سیسته‌مى نوێى مووچه دابه‌شنه‌كرێت”.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى راشیگه‌یاندووه” ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه دوور له ئیتیكى رۆژنامه‌وانیه و بێ به‌ڵگه‌یه به بێ وه‌رگرتنى زانیارى و راى وه‌زاره‌تمان سه‌ر له‌به‌رى راپۆرته‌كه دووره له راستى و له كۆبوونه‌وه‌كه هیچ بابه‌تێكى له‌و جۆره باس نه‌كراوه”.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ڕوونشیشكردووهتهوه.” كه له‌سه‌ره‌تاى چاككردنى سیسته‌مى نوێى مووچه وه‌زیرى دارایى و ئابوورى گوتویه‌تى به فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران 10 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دانراوه بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه به سیسته‌مى نوێ، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماده‌كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رپشك كراوه بۆ دهستكاریكرى سیسته‌مى نوێى مووچه.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیری دارایی داواشیكردووه.” كه داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌روونى مووچه‌خۆران تێكه‌ڵ به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ململانێى حزبى نه‌كرێن.