به‌ وێنه‌ شۆك…په‌رله‌مانتارێكی پیاوی پێشووی كوردستان كرا به‌ ئافره‌ت.

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان له‌كاتی چوونی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان شۆك ده‌بێت و وێنه‌ی ئافره‌تێك له‌ جیاتی وێنه‌ی دانراوه‌، بۆیه‌ لە پۆستێکدا، باسی بێسەروبەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەکات و ده‌ڵێت.” توو شه‌ره‌فتان كه‌ هاتم ئاوا بووم.”

سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێده‌نووسێت: “برایانی كۆمسیۆن، تو شه‌ره‌فتان كه‌ هاتم ئاوا بووم!؟”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی كوردستان ئه‌وه‌شی نووسیوه‌.” كه‌ ده‌مێكه‌ وتوومانه‌ ئه‌م كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌ بێسه‌روبه‌ره‌، هه‌ڵبژاردن و چاره‌نوسی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئیش و كاره‌كانی پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕی.

ناوبراو، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ سێ جار سه‌ردانی بنكه‌ی كۆمیسیۆنی كردووه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌ڵه‌یان له‌ زانیارییه‌كانیدا كردووه‌، دواجار پێیانڕاگه‌یاندووه‌ كارته‌كه‌ی ته‌واو بووه‌ و بچێت وه‌ریبگرێته‌وه‌، به‌ڵام دیسان هه‌ڵه‌ی تێدابووه‌.

ده‌شڵێت: “رۆژ (18/4/2018) به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كه‌م سه‌ردانی كۆمسیۆنم كرده‌وه‌، به‌ڵام كاتێ‌ كارته‌كه‌یان دۆزیمه‌وه‌ سه‌یر بوو، نه‌ ناوه‌كه‌م چاك كرابووه‌وه‌ و نه‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ هی من بوو و نه‌ ژماره‌ی كۆبۆنه‌كه‌ و له‌وه‌ش سه‌یرتر له‌ بری وێنه‌ی خۆم وێنه‌ی ئافره‌تێكیان له‌سه‌ر كارته‌كه‌ دانابوو!”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ بنكه‌ی كۆمسیۆنه‌ پێیانگوتووه‌ ده‌بێت جارێكی دیكه‌ كارته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌نه‌وه‌ و بۆ ئه‌م خووله‌ی ده‌نگدانیش مافی ده‌نگدانی نابێت، چونكه‌ كارته‌كه‌ی پێشووی داوه‌ته‌وه‌ كۆمسیۆن،بۆیه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكرایكردووه‌.” كه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی، له‌ دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كات.

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” سەروەر عەبدولڕەحمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان.

Back to top button