ده‌زانی هێلكەی سوێسكە بخۆی چیت بەسەر دێ.؟ تاقیبكه‌ره‌وه‌

سوێسك یان سوێسكە یەكێكە لە باڵندە كێوییەكان و قەبارەیەكی بچووكی هەیە، شارەزایان سەلماندوویانە كە خواردنی هێلكەی سوێسك لە هێلكەی مریشك بەسوودترە، چونكە بڕێكی زۆر لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە و قەبارەی هێلكەی سوێسك زۆر بچووكە و ڕەنگی هێلكەی سوێسك كرێمیە لەگەڵ چەند خاڵێكی رەش، پێویستە بزانین بۆچی هێلكەی سوێسك سوودێكی زیاتری هەیە بۆ لەش.”

سوودەكانی هێلكەی سوێسك بۆ لەش:-

– چاوەكان دەپارێزێت، هێلكەی سوێسك بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە كە بۆ تەندروستی چاو زۆر گرنگە و چالاكی دژەئۆكسیدی ڤیتامین A رێ لە نەخۆشییەكانی چاو دەگرێت وەكو كوێربوون و ڕزینی ماكۆلار كەم دەكاتەوە و بینین باشتر دەكات.

– رێ لە كەمخوێنی دەگرێت، ئەگەر خانمان هێلكەی سوێسك بەكاربهێنن ئەوا دووچاری كەمخوێنی نابنەوە، چونكە هێلكەی سوێسكە بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و یارمەتی دروستكردنی خانەی خوێنی سوور دەدات و رێ لە كەمخوێنی دەگرێت.

– چارەسەر هەستەوەری دەكات، هێلكەی ئەم باڵندەیە پرۆتینی ئۆڤۆموكۆیدی تێدایە، ئەم پرۆتینە چارەسەری هەوكردن و نیشانەكانی هەستەوەری وەكو كزانەوە دەكات و بەئاسانی سوودەكانی ئەم هێلەیە دەگات بە لەش.

– تەندروستی پێست باشتر دەكات، هێلكە سەرچاوەیەكی باشی پرۆتین و لایسین، كە جۆرێكن لە ترشە ئەمینییەكان، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدەن و كۆلاجین رێ لە چرچبوونی پێست دەگرێت و بەم شێوەیە پێست دەپارێزێت لەپیربوون و چرچبوون.

 

– سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، ئەم هێلكەیە ناڕێكی گەدە لە بنچینەوە چارەسەر دەكات و سیستەمی بەرگری لەش باشتر دەكات، مێشك چالاك دەكات و بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و یارمەتی زیادكردنی هیمۆگلۆبینی خوێن دەدات، لەش لە كانزا زیادەكان و ماددە ژەهراوییەكان پاك دەكاتەوە.

– نەخۆشی شەكرە چارەسەر دەكات، توێژینەوەكان لەسەر هێلكەی سوێسك ئەوەیان دەرخستووە كە ئەم هێلكەیە چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات، چونكە ترشی ئەمینی تێدایە و یارمەتی هاوسەنگكردنی ئەنسۆلین دەدات و ئاستی شەكری خوێن ڕێك دەخات، ئەمەیش كاریگەریی زۆر باشی دەبێ لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە.

 

Back to top button