ئه‌و حه‌وت هۆكاره‌ی زێباری دوور خسته‌وه
خواكوڕك
گومانی تێدا نیه‌كه‌هۆكاری لادانی هوشیار زێباری پرسێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه و گورزێكی ڕاسته‌وخۆیه‌له‌و پره‌نسیپه‌ی كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی (حیدر عبادی) له‌سه‌ر بنیاتنراوه.
سایتی عه‌ره‌بی (صوت العراق) راپۆرتێكی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی له‌پۆسته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌و پرسه‌ئاشكراده‌كات.
راپۆرته‌كه‌له‌لایه‌ن د. ئه‌كره‌م عه‌لی حسێن ئاماده‌كراوه
هۆ‌كاری یه‌كه‌م:
ڵیدوانه‌كانی زێبای له‌به‌رده‌م ده‌سته‌و كه‌سایه‌تییه‌ناوخویی و جیهانیه‌كان به‌وه‌ی كه‌حزبی ده‌عوه‌ی (نوری مالكی) ته‌واوی تێچوون و چاڵاكیه‌حزبییه‌كانی له‌بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی عیراق دابین ده‌كات، ورزاره‌تی دارایش به‌رده‌وام ڕێگری و ڕه‌خنه‌ی لێ هه‌بوه. چونكه‌حزبی ده‌عوه‌ته‌واوی كارمه‌ند و پله‌داره‌كانی له‌ئاسایش و ڕاگه‌یاندن و كاری ڕێكخستنی حزبی و سه‌ربازی له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق داناوه، ئه‌م هۆكاره‌و ڕێگرییه‌كانی وه‌زیری دارایی پاڵی به‌حزبی ده‌عوه‌ناوه‌دوسیه‌ی لابردنی زێباری بخاته‌ڕۆژه‌ڤ و تۆمه‌تی بۆ دروست بكات و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌شێك له‌پارله‌مانتاڕانی كوردیش متمانه‌ی ڵێوه‌رگرێت، تا چیدی هیچ وه‌زیریكی تر وێری ئه‌وه‌نه‌كات گه‌نده‌ڵییه‌كانی حزبی ده‌عوه‌ومالكی بجوڵێنیت .
هۆ‌كاری دووه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌كه‌لێكۆڵینه‌وه و وردبینی و چاودێری دۆسیه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق بكات، به‌دیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه. وه‌زیری دارایش چه‌ند جاریك لێدوانی داوه‌كه‌دوسیه‌داراییه‌كانی حزبی ده‌عوه‌ش ده‌بێت بچێته‌ژێر چاودێری و پشكنین و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكرێت.
هۆ‌كاری سێیه‌م:
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خودی وه‌زیری دارایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی حزبی ده‌عوه‌به‌یاریكردن و ده‌ستكاریكردنی موچه‌خورانی عێراق و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌رتی خانه‌نشینی هاوڵاتیانی عێراق، چونكه‌فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشین كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌سه‌رۆك وه‌زیران بێ هیچ پشتیوانیه‌كی یاسایی هه‌لساوه‌به‌یاریكردن به قووتی هاوڵاتیانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایش رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه.
هۆ‌كاری چواره‌م:
هۆشیار زێباری ئاگاداری پۆسته‌كانی سه‌رۆك وزیره‌كه‌له‌سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكم و شاهیدی ئه‌وه‌یه‌كه‌عبادی ئه‌و كاته‌وه‌زیری گه‌یاندن بووه‌چۆن له‌سه‌رده‌می حوكم، دانی به‌وه‌داناوه‌كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی حزبی ده‌عوه‌به‌رتیلی وه‌رگرتوه‌له‌گریبه‌سته‌كانی كۆمپانیای (عراقنا). لێدوان و قسه‌كانی ئه‌وكاته‌ی عبادی ماوه‌و تۆماركراوه‌له‌دوسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ دراوه‌له‌لایه‌ن پشكێنه‌ری گشتی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق. بۆ زانیاری تاكو ئێستاش په‌رله‌مانی عیراقی لێپرسینه‌وه‌ی له‌عبادی نه‌كردوه له‌به‌رپرسیاریتیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌واژووكردنی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكانی (عیراقنا) له‌گه‌ڵ (ئۆراسكۆم) تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی له‌وه‌رگرتنی به‌ر‌تیل له‌و گرێبه‌سته، له‌وه‌ش خراپتر سه‌رۆك وه‌زیر عبادی ئه‌وكات واژووی له‌سه‌ركۆنتراكتی نه‌وه‌ی چواره‌م (4G) كردوه‌به‌بێ هیچ چاودێری و پرۆسه‌یه‌كی شفاف و ته‌نده‌ری حكومی.
هۆ‌كاری پێنجه‌م:
پاڵپشتی و پشتیوانی هۆشیار زێباری بۆ (سنان شبیبی ) پارێزگاری پێشووتری بانكی ناوه‌ندی عیراق، كه‌به‌پیلانێكی نوری مالكی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا و كۆمه‌ڵێك تاوان و درۆ و بوختانی خرایه‌پاڵی و ناچاریش كرا وڵات جێبهێڵێت.
هۆ‌كاری شه‌شه‌م:
كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران عبادی هه‌وڵی دا موڵك و زه‌وی ده‌وڵه‌ت بفرۆشێت هۆشیار زێباری به‌تووندی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خۆی دژی نواند و ڕێگر بوو له‌سه‌رگرتنی پیلانه‌كه‌ی.
هۆ‌كاری حه‌وته‌م:
سه‌ركه‌و‌تنی هۆشیار زێباری له‌ده‌ستخستی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و هێنانی سه‌رچاوه‌ی نوێی داهات بۆ عێراق، چونكه‌كه‌سایه‌تیه‌كی متانه‌پێكراوه‌و پێگه‌یه‌كی گرنگی دیپلۆماسی و ئیداری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئه‌م پیلانه‌ی نوری مالكی و ده‌وڵه‌تی یاسا لێدانه‌له‌و پێگه‌یه‌ی زیباری.
سه‌رچاوه: سايتى صوت العراق