خه‌ڵاتێكی نوێ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ ئینگلته‌راوه‌ راگه‌یاندرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا، لە كۆتایی ئەم وەرزەدا خەڵاتی باشترین یاری درووستكەریش بدات بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ بۆ هاوكارەكانی درووستدەكات لە پریمەر لیگدا.”

ساڵانە لە دوای كۆتایی هاتنی خولی ئینگلتەرا باشترین گۆڵكار و باشترین گۆڵچی هەڵدەبژێردرێن، كە خەڵاتی باشترین گۆڵچی دەبەخشرێتە ئەو گۆڵچییەی لە زۆرترین یاریدا گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتبێتەوە.

تا ئێستا كیڤن دی برۆینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی بە درووستكردنی ١٥ گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی باشترین یاری درووستكەرانی خولەكەدایە و لە پێش لیرۆی سانی هاوكاریەتی لە مان سیتیدا، كە ئەم ١٢ گۆڵی درووستكردووە.

س.كdfjg

Back to top button