ماڵپه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار بزانه‌ چۆن وه‌ڵامی ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌داته‌وه‌

پاش ده‌ركردنی له‌ یه‌كێتی و داواكردنی یه‌كێتی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مولك و ماڵی یه‌كێتی، ئاڵا تاڵه‌بانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڤیدیۆكه‌دا هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار پاشان ماڵپه‌ری مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌داته‌وه‌، رایده‌گه‌ێنێت”بەبێ ڕەزامەندیی یەکێتی، ئاڵا تاڵەبانی چووەتە لیستی کۆنە بەعسییەکانەوە”.

ماڵپه‌ری چاودێری سه‌ر به‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ نووسینكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاڵا ئه‌سه‌دی دا ده‌لێـ” ئەوانەی وایانئەزانی یەکێتی دەخورێ‌ و دەڕوخێ، ھیچ نەدەجووڵان. ئێستا کە دەبینن یەکێتییەکان بەرگری لە یەکێتی دەکەن، کەوتوونەتە قسەی نابەجێ‌ و دەیانەوێ خۆڵەمێش بکەنە چاوی ڕای گشتی‌ و ھەڵمەتی ھەڵبژاردن سارد بکەنەوە و ده‌شلێـ” یەکێتی نەبوونی مەرکەزیەتی لە نێو خۆیدا تاقی کردووەتەوە و زیانی پێگەیشتووە، بەڵام ئێستا خەریکە بەشێکی مەرکەزیەت دەگێڕێتەوە”.

هه‌روه‌ها له‌نووسینه‌كه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ دا هاتووه‌”لەسەر دەرکردنی ئەندامێکی سەرکردایەتی (کە بەبێ رەزامەندیی مەکتەبی سیاسی‌ و سەرکردایەتی، چۆتە لیستی کۆنە بەعسییەکان) سڕ کراوە، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئاڵا تاڵەبانی ھەقی وەدەرنانی ھەبوو. بڕیارەکە لە مەکتەبی سیاسی توندتر، بەبێ دژایەتی یەک کەسیش دراوە، سەرکردایەتی بە کەمێک دەستکارییەوە، پەسەندی کردووە”.

Back to top button