وردبینی له مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی هات
له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می نوێی مووچه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانی وردبینی له لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌كۆتایی هێناو له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو وه‌زاره‌تی دارایی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه”نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/4/2018، وەزارەتەکە کارەکانی وردبینیکردنی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی کۆتایی پێ هێناوە”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” هاوشێوەی هەموو مانگێک، چەند ڕۆژێک دوای وردبینیکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەکەیان دابەش دەکرێت. گوتیشی:دووشەممە یان سێشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد،کە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی 5ی داهاتوودا دەست پێ دەکات و پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت”.
سه‌رچاوه‌كه واده‌ی مووچه‌ی مانگی 2ی ئاشكرا كردوو رایگه‌یاند پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وتی مووچه، چاوه‌روانیش ده‌كه‌ین پرۆژه یاسایی چاكسازی له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆتایی به پاشه‌كه‌وتی مووچه بهێنین”.