مافی په‌رله‌مانتاریان له عوسمان بایده‌میر سانده‌وه
ئاژانسی هه‌واڵیه‌كانی توركیا ئاشكرایی كردووه، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له عوسمان بایده‌میر ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی دیموكراتی گه‌لان( هه‌ده‌پ)هی له بازنه‌ی روها سانده‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانی توركیا، عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماك له په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌نابه‌ریان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن،هەریەک لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک، چیتر سوود لە مافەکانی پەرلەمانتارێتی نابینن، هەرچەندە پێشتر ئیرماک لەلایەن هێزەکانی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کراوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانی توركیا بیانووی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاری له هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كاتێك ئەو کاتەی عوسمان بایدەمیر، شارەداری ئامەد بوو، سووکایەتی بە پۆلیس کردووە، لە ئەنجامیشدا بە زیندانیکردنی ساڵێک و ٥ مانگ سزا دراوە”.
بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا لە کاتێکدایە کە هەردوو پەرلەمانتار، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزایان لە دژ دەرکراوە. بەم جۆرەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە مافی پەرلەمانتارییان لێ سەندراوەتەوە، گەیشتە ١١ پەرلەمانتار و هێشتا ٤٨ پەرلەمانتاری هەدەپە لەنێو پەرلەمانی تورکیادا ماونەتەوە.