ئەو سەركردە ئیسرائیلەی داوای دەمەزراندنی دەوڵەتی كوردی بۆ كوردان دەكرد كۆچی دوای كرد

خواكوڕك
 
شمعون پیرێز سەرۆك كۆماری پێشووی دەوڵەتی ئیسرائیل لە تەمەنی 70 ساڵی دا كوچی دوای كرد،
 
شمعون پیرێز سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆماری پێشووی ده‌وله‌تی ئیسرائیل بوو، ۷٠ ساڵ خەباتی سیاسی کردووە ، که‌سێکی ئاشتیخواز و خاوه‌نی خه‌لاتی نۆبل بۆ ئاشتی بوو، دوستێکی نزیکی کورد بوو چه‌ندین جار و له‌ چه‌ندین بونه‌ی فه‌رمیدا داوای دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردی ده‌کرد.
 
شیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە مانگی ئەیلوولی 2015، شیمۆن پێرێز ڕای گەیاند، کە بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەوەشێنەوە، چونکە لەسەر داخوازیی گەلەکانیان دروست نەبوون، بەڵکو ”بە خۆشی و ویستی ئیمپراتۆرەکان“ دروست بوون.   پێرێز لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییکردنی ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی 2014، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئۆباما کرد پشتگیریی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە کوردستانی باشوور بکات و دانی پێدا بنێت.   سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل بە سەرۆکی ئەمریکای راگەیاند، کە کورد لە کوردستانی باشوور دەسەڵاتێکی دیموکراسیی نیمچە سەربەخۆیان هەیە و یەکێک لە نیشانەکانی دیموکراتیی کوردستانیش، یەکسانیی ژن و پیاوە تێیدا، کە لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە نییە.   بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، کە لەو کاتەی شیمۆن پێرێز وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بوو لە شەستەکانی سەدەی 20، پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و خولێکی سەربازیی بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە.
Back to top button