پارتی: ده‌نگی ته‌واوی پێكهاته‌كانی مووسڵ ده‌به‌ین
پارتی دیموكراتی كوردستان چاوی له ده‌نگه‌كانی مووسڵ به‌رپرسێكی باڵایی پارتیش له مووسڵ ده‌لێـ”خه‌ڵكی مووسڵ به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بی سوننه‌ش، چونكه باس له‌وه ده‌كه‌ن له كاتی شه‌ڕی داعشدا ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان به هانایانه‌وه چوو و ده‌رگای بۆ كردنه‌وه و حه‌واندنییه‌وه، بۆیه شه‌ش كورسی به ده‌ست دێنین له‌گه‌ڵ كورسیی كۆتای شه‌به‌ك. ئاماژه‌شی دا، حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له كادیر و كاندیدانی ئێمه ده‌كه‌ن و وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان ده‌دڕێنن.”
شێخ محیه‌دین مزووری پارتی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی لقی 14ی پارتی له‌مووسڵ له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ كه له‌ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی پێگر، ده‌لێـ” له بانگه‌شی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له پارێزگای مووسڵ. 62 كاندیدیان هه‌یه و هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ته‌یار ئه‌حرار شه‌به‌كیش هه‌یه، كه ئه‌وانیش كاندیدیان بۆ كۆتای شه‌به‌ك هه‌یه.”
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌ش به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارته‌كه‌ی ده‌لێـ” ئێمه له سنووری پارێزگای مووسڵ كاندیدانی خۆمان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پێنج میحوه‌ر دابه‌ش كردووه، كه یه‌كێك له میحوه‌ره‌كان خۆم سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌م، كه ئاواره‌كانی دهۆك و زاخۆ و فه‌یدیه و وانكێ و تلكێف و به‌نداوی مووسڵ و ناوشاری مووسڵ له‌خۆی ده‌گرێت، بۆیه بانگه‌شه به‌رده‌وامە، به‌ڵام له ناو مووسڵ حه‌شدی شه‌عبی ڕێگری له كادیرانی ئێمه دەکات و ئه‌مڕۆ و دوێنێش ڕێگرییان لێ كردبووین كه بچین سه‌ردانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین و له ده‌شتی نه‌ینه‌وا لیوای 30ی حه‌نین قه‌دۆ ئه‌وانیش ده‌ستیان كردووه به دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆسته‌ری كاندیدی كۆتای شه‌به‌ك له ته‌یاری ئه‌حرار شه‌به‌ك كه هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام ڕێگری له ئێمه ده‌كه‌ن.”
شێخ محیه‌دین هه‌روه‌ها ده‌شلێـ””هه‌موو پێكهاته‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بی سوننه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن و زۆر له شیعه تووڕه‌ن، چونکە له شه‌ڕی داعشدا ته‌نیا پارتی به هایانه‌وه چووه و ده‌رگای هه‌رێمی كوردستانیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، بۆیه پارتی سه‌رباری ئه‌و ڕێگرییانه‌ی لێی ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی زۆر باشی هه‌یه، ڕوونیشی كرده‌وه: “ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا شه‌ش كورسی و كۆتای شه‌به‌كمان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مجاره‌ش به پێی پێشبینیی ئێمه شه‌ش كورسی و كۆتای شه‌به‌ك به‌ده‌ست دێنین، چونكه خه‌ڵك زۆر به‌په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.”