په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی : زۆر كه‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵی تێدایه كه پێشتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لابراون
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌ربه لیستی (فه‌تح) هێرش ده‌كاته سه‌ر (عه‌بادی ) سه‌رۆككوه‌زیرانی عێراق و به كه‌سێكی بێهیزو بی توانا‌و دروشمباز ده‌یشوبهێنێت ،ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پێی وایه كه سه‌رۆككوه‌زیرانی عێراق پشتگیری گهندهلكارانه نه‌ك دژی گه‌نده‌لكاران .
نه‌هله هبابی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌ر به لیستی (فه‌تح)، ڕایگه‌یاند: “هاوپه‌یمانێتی نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تییه گه‌نده‌ڵ و وه‌زیرانه‌ی تێدایه كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، له پۆسته‌كانیان لادران”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌ر به لیستی (فه‌تح) ڕاشیگه‌یاند:” عه‌بادی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردووه به درووشم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتری پێبه‌ده‌ست بهێنێت، گوتیشی: “تا كه‌سانی له‌و شێوه‌یه له‌نێو لیسته‌كه‌یدا كاندید بن، ناتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران بكات”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :به‌دواكه‌وتنی گه‌نده‌ڵكاران له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ته‌نها هه‌ڵایه‌كی میدیاییه.