قادر حه‌مه‌جان بۆ شاسوار له‌وه زیاتر زمانت درێژ بێت ده‌یبڕین
دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید, سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له میانه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌ت له ده‌ست پێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن, له وتاره‌كانیدا هێڕشی كرده سه‌ر چه‌ند حزبێك به تایبه‌ت یه‌كێتی, له وه‌ڵامدا قادر حه‌مه‌جان, ده‌لێت:” له‌وه زیاتر زمانی درێژتر بێت ده‌یبڕین.
قادر حه‌مه جان به‌ر پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی له سلێمانی له وتاری ده‌ستبه‌ركاربوونی وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند به كادرانی حزبه‌كه‌ی گووتووه:” ده‌بێت یه‌كێتی له‌و مه‌ترسیه‌ی هه‌یه ده‌رباز بكرێت, له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به فراوانی به‌شدار بكه‌ین, تا یه‌كێتی بگه‌ڕێنینه‌وه ئاستی یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران”.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی گوتوویه‌تی:” زۆر حزب و لایه‌ن كه‌سایه‌تی هه‌یه ده‌یانه‌وێت, له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی ده‌نگ بێنن, ته‌نانه‌ت چه‌ند حزبێكی كارتۆنی ئاسا كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كردن و زمانی تهشهیرو جنێو به‌كار ده‌هێنن, بینیمان له ده‌ست پێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به بێ هیچ هۆكارێك گرووپه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هێڕشیان كرده سه‌ر یه‌كێتی, ئێمه‌ش ده‌توانین به هه‌مان زمان قسه بكه‌ین, به‌ڵام یه‌كێتی له ئاست ئه‌وان نابینین بۆیه له‌وه زیاتر زمان درێژی بكه‌ن ده‌یبڕین.