سه‌عدی پیره : پیشتریش سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و مالی مام جلال له ئاڵا تاله‌بانی رازی نه‌بوون
به ووته‌ی ( سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ) گوته‌بێژو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان” حاكم قادر له‌هێرۆ خانی پرسی ئاگاداری خۆ كاندید كردنی ئاڵا تاڵه‌بانیت له‌سه‌ر لیستێكی تر؟ هێرۆ خان وتی نه‌خێر من ڕازی نه‌بوم، ئاڵا تاڵه‌بانی هاتوه بۆلام باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردوم كه خۆی كاندید بكات له‌و لیسته و چۆن خزمه‌تی هێرۆ خان ده‌كات، به‌ڵام من ڕازی نه‌بوم و ڕه‌تمكرده‌وه.”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سڕكردنی ( ئاڵا تاڵه‌بانی ) كه ناسراوه به ( ئاڵا ئه‌سه‌دی) سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگه‌یاند :” ئه‌و بڕیاره به‌ته‌نها تایبه‌ت نیه به ئاڵا تاڵەبانی، به‌ڵكو تایبه‌ته به‌هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی كاندیدن، یاخود كار بۆ لیستێكی تر ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده من له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌بووم به‌ڵام ئاگادارم هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كتبی سیاسی یه‌كێتی، ئاڵا خانیان ئاگاداركرده‌وه‌كه خۆی ساغ بكاته‌وه “.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت : 28 ئه‌ندام 3 بژارده‌یان هه‌بوو بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئاڵا تاڵەبانی وەك “دەركردن، سركردن تا كاتی كۆنگرە، یان بمێنێتەوە”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتیشی :” ئالاتاڵه‌بانی پێشتریش نه سه‌ركردایه‌تی و نه مه‌كته‌ب سیاسی هه‌روه‌ها نه ماڵی مام جه‌ڵال ڕازی نه‌بون”.