نه‌جمه‌دین كه‌ریم : به‌شداریكردنی كورد له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له ناوچه داگیركراوه‌كان هه‌ڵه‌یه
له سیمینارێکی دامەرزراوەی (ودرۆ ویڵسن) بۆ لێكۆڵینەوە و دیالۆگ، لە واشنتن، نەجمەدین کەریم پارێزگاری كه‌ركوك تیشك ده‌خاته سه‌ر داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و ڕۆلی كورد له دوای ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌تی نوێنه‌رانی عێراق .
له سیمیناره‌كه‌دا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕایگه‌یاند :” بەشداری كردنی كورد لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە كەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی دیكە ھەڵەیە، چونكە بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی نییە، ھێزی لێیە داگیری كردووە، خەڵكێكی زۆر ناوچەكانیان بەجێھێشتووە، لەبەر ئەوە پێموایە، كورد لەم ھەڵبژاردنە ئەو سەركەوتنە بە دەست ناھێنێ كە لە ساڵی 2014 لە كەركووك بە دەستمان ھێنا”.
لای خۆشیه‌وه پڕۆفیسۆر (ئێمی ئۆستن) پێشكه‌شكاری سیمیناری دامه‌زراوه‌ی ( ودرۆ ویڵسن ) ده‌ڵێت :” سەرەڕای ناخۆشییەکان و روون بوونەوەی ھەڵوێستی دۆست و دوژمنەکانی کورد لە دوای پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئەمڕۆ واقیعی سیاسی لە ناوچەکەدا ئەوە دەخوازێت کورد گۆڕەپان چۆڵ نەکات و بەشداری بکات لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق، بەمەرجێک چیدی یەکتری نەشکێننەوە”.