بۆچی گۆڕان پشگیری خۆپێشاندانی سلێمانی نەكرد
خواكوڕك
خۆپێشاندانەكەی 27ی مانگ لەلایان گۆڕانەوە پشگیری نەكراو، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێنا بەشێوەیەك كە هەڵسوراوانی ئەو حزبە رەخنەی تووندیان ئاراستەی میدیای حزبەكەیان و حزبەكەیان گرت لەمەر ئەو بێدەنگیەی لەئاستی پێشەڵكاریەكان دەزگا ئەمنیەكان لەبەرامبەر چاڵاكوانان لە سلێمانی دەنوێنێت.
سەرچاوەیەك لەناو بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە ماڵپەرێكی سەر بە حزبەكەی راگەیاندووە، یەكێكی تر لەهۆكارەكانی ئەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نییە ئەوەیە، كە ئێستا ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەدەست خۆیەتیو نایەوێت خۆپیشاندان لەدژی ئەو ئیدارەیە بكرێت، كە خۆی بەرێیوەدەبات.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە گۆڕان تەنها بە مەبەستی بەرژەوەندی و ئامانجی خۆی خۆپێشاندانەكان بەكار دەهێنێت، هەركاتێك بەرژەوەندی و ئامانجی خۆی نەبوو لە خۆپێشاندان، پشگیری ناكات و پاشەكشە دەكات لێی.