نوێنه‌ری كۆت دیڤوار له UN به هۆی هیلاكی له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به سوریا كۆچی دوایی كرد
دوای نه‌خۆش كه‌وتنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ئه‌مڕۆ بێرنار تانوه بۆچۆ، نوێنه‌ری كۆت دیڤوار له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نیویۆرك كۆچی دوای كرد, كه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه دیپلۆماتكاره‌كان، به‌م دواییانه به‌هۆی چڕی دانیشتنه‌كان له‌باره‌ی سووریا، له‌ژێر فشارێكی گه‌وره‌دا بووه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، نوێنه‌ری كۆت دیڤوار، كه ته‌مه‌نی 67 ساڵ بوو، دوای دوو رۆژ له تێكچوونی باری ته‌ندروستی، رۆژی چوارشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكی كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بۆچۆ رایگه‌یاند، “دوای ئه‌وه‌ی داوای لێكرابوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی تاوتوێی چه‌ند پرسێك بكات، له كۆتایی مانگی رابردووه‌وه دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو ئاڵۆز ببوو”. هه‌روه‌ها گوتی: “پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ نیۆیۆرك به‌ته‌واوه‌تی باری ته‌ندرووستی تێكچوو، بۆیه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام بۆماوه‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆشخانه مایه‌وه” به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكات.
له 19 مانگی رابردوو، بێرنار تانوه بۆچۆ رێگه‌ی نه‌دا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌نگدان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووریا بكرێت، كاتێك كه هه‌ریه‌ك له رووسیا، چین و دوو وڵاتی دیكه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پێشنیازه‌ی رۆژئاوایانكرد، كه به‌نیاز بوون له‌باره‌ی سووریاوه بخه‌نه كارنامه‌ی دانشیتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه.
ئه‌و رێگریه‌ی نوێنه‌ری كۆت دیڤوار له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری خوله‌كێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌و دیپلۆماتكارهدا و، هاوكات فرانسوا دیلاتهر، نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دڵته‌نگی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی هاوتاكه‌ی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، “بێرنار تانوه بۆچۆ كه‌سێكی میهره‌بان بوو، به كۆچی دوایی ناوبراو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌سێكی پیشه‌یی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا و، كۆت دیڤواریش نوێنه‌رێكی لێهاتوو و فه‌ره‌نساش دۆستێكی خۆی له‌ده‌ستدا”.
له دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه، بێرنار تانوه بۆچۆ پۆستی نوێنه‌ری كۆت دیڤواری له نه‌ته‌وه یهكگرتووهگان پێ سپێردرا و، پێشتر له رووسیا كاری كردووه، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كۆت دیڤوار له چه‌ندین وڵاتانی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیێتی جاران راسپاردووه، به‌وه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له كاروباری یه‌كێتی سۆڤیێتدا هه‌بووه.