هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌كرێت باله‌خانه‌كه چۆلكرا
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌ناسراو له رێگای ته‌له فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات به وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا, هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات, كارمه‌ندانی باله‌خانه‌كه باله‌خانه‌كه‌یان چۆلكرد.
به پێی هه‌واڵی میدا روسیه‌كان, كه‌مێك به‌ر له ئێستا كه‌سێكی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی كردووه, به هۆی دروست بوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر باله‌خانه‌كه بڕیاری چۆلكردنی باله‌خانه‌كه درا.
هه‌روه‌ها میدیا رووسیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه ئێستا باله‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له مۆسكۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌وره دراوه, ئاماده‌كاری كراوه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كرده‌ی تیرۆریستی.