به به‌لگه به‌رهه‌م ساڵح به میزاجی خۆی مردووی كردووه‌ته شه‌هید
له ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌یزرانی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی خسته ژێر بارێكی قورسی قه‌رز, ئه‌وا گه‌نده‌ڵی و نادادی له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌و په‌ره‌ی سه‌ند, رۆژانه به‌ڵگه‌كانی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات بڵاو ده‌بنه‌وه دواهه‌مینیشیان, مردووێك له لیستی شه‌هیدان تۆمار ده‌كات.
به پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان ، نامه‌یه‌كی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێگه‌یشتووه كه هاوڵاتیه‌ك كه مردووه له لیستی شه‌یهدانی حكومه‌ت تۆمار بكرێت داوا له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه كاری پێویست بكه‌ن بۆ ناونوسین و تۆماركردنی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین خدر له‌لیستی شه‌هیدانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، كه وه‌زاره‌ت موچه‌یه‌ك ببڕێته‌وه بۆ وارسی شه‌هید .
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح داوای كردووه به په‌له موچه‌ی شه‌هیدانه بۆ كه‌سو كاری ئه‌و هاوڵاتیه خه‌رج بكرێت
به پێێ زانیاریه‌كانی خواكوِك كه‌سه مردووه‌كه ده‌كاته باوكی (په‌یام ئه‌حمه‌د) كه ئێستا كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، له‌دوای جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح كاندیده‌كه‌ی گۆڕان 16 ساڵه به‌شێوه‌ی نایاسایی موچه‌یه‌كی سێ ملیۆن دیناری وه‌رده‌گرێت