بەم گیراوەیە بەردی گورچیلەت لەناوببە بۆ هه‌میشه‌.

لیمۆ و سیر هەریەک بەتەنها کۆمەڵێک سوودی زۆریان بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەڵام کاتێک تێکەڵ دەکرێن ئەم سوودە دەبێتە دوو ئەوەندە.”

لێرەدا گیراوەیەکمان بۆ ئامادە کردوون کە لەسیر و ئاوی لیمۆ دروست دەکرێت و چەندین سوودی هەیە، شێوەی ئامادەکردن و بەکارهێنان.”
توێکڵی ٤٠ پارچەی بچوکی سیر لێبکەرەوە و لەگەڵ دوو لیتر ئاوی لیمۆدا بیکەرە دەفرێکەوە، بۆ ئەوەی ڕوناکی نەچێتە ناو دەفرەکە کاغەزێک بپێچە لە دەوری دەفرەکە، دواتر سەری دەفرەکە بە جوانی ببەستە و بۆ ماوەی ٢٤ ڕۆژ لەپلەیەکی گەرمی مامناوەنددا دایبنێ، ڕۆژانە یەک جار ئەم دەفرە بشەڵقێنە تا سیر و ئاوی لیمۆکە تێکەڵ ببن.

دوای تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژەکە، هەرجارێک ٣٠ خولەک یان کاتژمێرێک پێش نان خواردن نیوکوپ یان کوپێک لەم گیراوەیە بە گەدەی بەتاڵ بخۆرەوە، دواتر سەری دەفرەکە بە جوانی ببەستەرەوە، دەتوانیت لەکاتی خواردنەوەیدا کەمێک ئاوی تێبکەیت.

٣٠ خولە یان کاتژمێرێک دوای نان خواردن دەتوانیت نیو کوپ لەم گیراوەیە بخۆیتەوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئەم گیراوەیە بەیانیانە.

سودەکانی ئەم گیراوەیە بریتیه‌ له‌:-

* چارەسەری هەموو هەوکردنێک دەکات، ڕێگری لە گیرانی دەمارەکانی خوێن و دڵ دەکات.

* بەردی گورچیلە و بەردی زراو لەناو دەبات، میزهێنەرێکی بەهێزە و بای سک و کێشەکانی ڕیخۆڵە و هەرس ناهێڵێت.

* کۆلسترۆڵ و چەوری کەم دەکاتەوە، بەتایبەت چەورییە زیانبەخشەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش (بەهۆی خێراکردنی مێتابۆلسیمی لەش) جگە لەوەش شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستکردنەوەی خانەکانی پەنکریاس.

* دەبێتە هۆی دووبارە دروستکردنەوەی خانە مردوەکانی لەش، چالاکی کۆئەندامی دەمار ڕێکدەخات و ڕێگری لە سەرئێشە و ئیفلیجبوون دەکات.

* کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش هەیە و ڕێگری لە هەستیاریی دەکات بەتایبەت هەستیارییەکانی پێست.

Back to top button