لینجى قاچى سه‌روپێ باشترین ده‌رمانه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌.

ئازارى قاچ و ئه‌ژنۆ به‌تایبه‌تى له‌ته‌مه‌نى به‌ساڵاچوواندا بۆته‌ ئازارێكى بڵاو ، ڕه‌نگه‌ زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه‌ بناڵێنێت ، هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌كارهێنانى داو و ده‌رمانیش چاره‌سه‌رێكى كاتییه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ قاچى سه‌رووپێ باشترین ژه‌مه‌ خۆراكه‌ بۆ نه‌مانى ئازارى ئه‌ژنۆكان.”

سوده‌كانی بریتین له‌:-

ئه‌ژنۆكان به‌هۆى لێكخشاندنییه‌وه‌ و زۆر هیلاك بوونیان توشى زبر بوون ده‌بن و لینجى له‌ ئه‌ژنۆكاندا نامێنێت.

هه‌رئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ ئازارى توند له‌ ئه‌ژنۆكاندا سه‌رهه‌ڵ بدات.

پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتوون ، ئه‌گه‌ر زوو زوو قاچى سه‌روپێ بخورێت ، ئه‌وا به‌ته‌واوى ڕزگارت ده‌بێت له‌ زبرى ئه‌ژنۆكان ، چونكه‌ قاچى سه‌روپێ مادده‌یه‌كى لینجى تێدایه‌ به‌ناوى “جیلاتینى ” كه‌ زۆر لینجه‌ كه‌ ئه‌م مادده‌یه‌ لینجى دروست ده‌كات له‌ ئه‌ژنۆكان و به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رى ئازارو زبرى ئه‌ژنۆ ده‌كات.

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌.

Back to top button