ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران كۆدەبێتەوە

خواكوڕك
سەرچاوەیەكی لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند كە كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە 29ی 9ی 2016 ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت دەبێت بە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان باس دەكرێت و گرینگترین خاڵ لەو كۆبوونەوەیەدا باسكردنە لە مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەران.
دکتۆر نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە 29-9-2016، ئەنجوومەنی وەزیران چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان “باسكردنە لە مووچەی مانگەكانی 7 و8 ی مووچەخۆران و مەسەلەی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت”. ئەحمەد عوسمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەر لەو بارەیەوە دەلێت“لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران، باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەکرێت، چەند پێشنیارێکیش لەو بارەوە لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەخرێتە ڕوو.
سەرچاوەیەكیش ئەوە ئاشكرا دەكات لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازێکی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی دەکرێت بۆ هەڵگرتنی پاشەکەوت لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان 395 هەزار دینار کەمترە”. گوتیشی: “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران دەدرێت”.