سه‌رۆكی لیستی گۆڕان: له‌سه‌ر بنه‌مایی سزادانی گه‌لی كوردستان ده‌چێنه‌ به‌غدا

سه‌رۆكی لیستی گۆڕان ( یوسف محه‌مه‌د) رایگه‌یاند كه‌ده‌بێت ریفراندۆم چیه‌كان سزا بدرێن، به‌و واتایه‌ش ده‌بێت ته‌واوی ده‌نگده‌رانی ریفراندۆم كه‌ رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له‌ریفراندۆم له‌ سه‌دا %93 به‌لێ بوو، سه‌دا 7ی نه‌خێر بوو كه‌ رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان بۆ ریفراندۆم له‌ سێ ملیۆن ده‌نگده‌ر زیاتر بوو”.

دادگایی كردنی ریفراندۆمچیه‌كان كه‌ رێژه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگده‌ر بووه‌ له‌ زاری یوسف محه‌مه‌د چاودێرانی سیاسی هێناوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و روانگه‌ی ئه‌و جۆڕه‌ له‌ بۆچوونه‌ی یوسف محه‌مه‌د، له‌ خوڵی ئه‌مجاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایی سزادانی ته‌واوی گه‌لی كوردستان هه‌ڵه‌سه‌نگێنرێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ روانگه‌ی سزادانی 3 ملیۆن ریفراندۆم چی، به‌واتا سزایی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی كوردستانه‌، كه‌ ئه‌م روانگه‌یه‌ رێك له‌زاری سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بووه‌، كه‌ گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مایی سزادانی گه‌لی كوردستان ده‌چنه‌ به‌غدا”.

 

Back to top button