یه‌ك ملیار دۆڵار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دیارنامێنیبَت, كه‌چی ئه‌مه حاڵی نهخۆشخانهكانیهتی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان عێراق یه‌كێكه له دهیهكهمین وڵاته ههرهگهندهلهكانی جیهان, میدیاكانی عێراق له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن, گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی نێو حكومه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مڕۆ میدیاكانی عێراق ئاماژه‌یان به بوونی گه‌نده‌ڵی به بڕی یه‌ك ملیار له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و به‌رگری كراوه.
رۆژنامه‌ی “المشرق”، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاندووه، توانیویانه “زیاد تاریق قه‌تان”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری بهێننه‌وه، كه به‌رپرسه له دیارنه‌مانی زیاتر له 800 ملیۆن دۆلاری وه‌زاره‌ته‌كه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ئه‌و به‌رپرسه وڵاتینامه‌ی پۆڵه‌ندای هه‌بووه و ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی هێنانه‌وه ئهستهمكردووه، به‌ڵام دواتر توانیویانه بیهێننه‌وه و راده‌ستی یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیسی به‌غدای بكه‌ن، ئێستاش داوا له‌و به‌رپرسه كراوه، بڕی 800 ملیۆن دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه و دادگاش سزای به‌ندكردنی 650 ساڵی بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی “الدستور”یش بڵاویكردووه‌ته‌وه، بای زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار، “دزی و گه‌نده‌ڵی” له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كراوه، به‌تایبه‌تیش له گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ئامبولانس و ئامێره‌كانی شووشتنه‌وه‌ی گورچیله.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌حیم ساعدی، پشكنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی وردبینیكردنی ئه‌و دۆسیانه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی و رفاندنی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشی كراوه.
له به دواداچوونه‌كانی پشكنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئامبولانسانهی كڕاون، گوایه به كوالیتی وڵاتی ژاپۆنه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه مالیزییه و كوالیتییه‌كه‌شی كه‌متره، كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنیش بێئاگایی خۆی له گرێبه‌ستی له‌وجۆره ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق بۆ فرۆشتنی ئه‌و ئامبولانسانه واژۆنهكردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كڕینی ئامبولانسه‌كان 12 ملیۆن دۆلار، پێداویستییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری تۆڕی دڵ 35 ملیۆن ، ئامێره‌كانی شووشتنه‌وه‌ی گورچیله 200 ملیۆن دۆلار و درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی توركی له پارێزگای میسان بڕی 53 ملیۆن دۆلار دزراوه.
كۆی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش له‌لایه‌ن عه‌دیله حه‌موودی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی عێراق واژۆكراوه..