سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی, بۆ یوسف محه‌مه‌د ئێوه دۆڕاون
دوای ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی له كار لادراوی په‌رله‌مانی كوردستان گوتبووی پێویسته ریفراندۆم چیه‌كان بدرێنه دادگا, سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەگەر ڕیفراندۆم ژەهریش بێت، دەیخوات، دەشڵێ ناشێ چەند دۆڕاوێك لە پێناو بانگەشەی هەڵبژاردن، بێ ڕێزی بە بڕیاری سەربەخۆیی گەلێك بكەن.
ئاری عەبدوللەتیف, سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان, لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، پۆستێکی بەناونیشانی “وه‌ڵامێك بۆ كه‌نیزه‌كه‌كانی كۆشكی كۆماری” بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “كه ده‌وڵه‌تت نه‌بوو، خۆشت نیت، ئیسلام كه هات پێش هه‌موو شت ئه‌و كارانه‌ی كه كردی، سهروهریەتی خاك و نیشتیمان بوو، ئه‌گه‌ر قورئانمان خوێندبێته‌وه، به‌شێكی به‌رفراوانی باسی خاك و سه‌روه‌ری و شكۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له كۆیله‌یی”.
سەرۆکی فرۆکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی نووسیویەتی “چه‌ند دۆڕاوێك بۆ مه‌سه‌له‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له به گاڵته و مایه‌پووچی باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌بێت ڕیفراندۆمچییه‌كان بدرێنه دادگا، من یه‌كه‌م كه‌سم دادگایی بكرێم له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و شكۆی سه‌ربه‌خۆیی و سوێند به خوای به‌رده ڕه‌شه‌كه ئاماده ده‌بم له‌و دادگایه و به ده‌نگی دلێر ده‌ڵێم به‌ڵێ من ڕیفراندۆمچییم”.
دوێنێ پێنجشەممە یوسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان لە سلێمانی لە بێ ڕێزییەكدا بەرانبەر دەنگی بەڵێی 92%ی گەلی كوردستان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، داوای كرد “ریفراندۆمچییەكان” دادگایی بكرێن.