ئێران: بۆ له ناوبردنی ئيسرائیل 16 كاتژمێر‌و بۆ له‌ناوبردنی ئه‌مریكا ته‌نها 48 كاتژمێرمان پێویسته
ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا دا هه‌یه, به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له ناو بردنی وڵاتی ئیسرائیل ده‌كات, له دواهه‌مین لێدوانی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌لێت:” بۆ له‌ناو بردنی ئیسرائیل 16 كاتژمێر‌و بۆ له ناو بردنی ئه‌مریكا ته‌نها 48 كاتژمێرمان پێویسته”.
حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ماڵپه‌رێكی سه‌ر به سوپای پاسداران ده‌لێت:” ئێران توانای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌موو هێڕشێكی هه‌یه, ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای پاسداران به‌ر له ده‌ستپێك و دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پاسداران ده‌شڵێت:” بۆ له ناوبردنی ئسرائیل 16 كاتژمێر‌و بۆ له‌ناوبردنی ئه‌مریكا ته‌نها 48 كاتژمێرمان پێویسته”.