ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابهشهدهكرێت.
پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری گۆرانكاری درابوو له سیسته‌می مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه خۆڕ و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت.”
به‌پێی دواین زانیاری كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه.” بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی4ی2018، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، سەرەتا لە مووچەی لیواكانی وەزارەتەكەوە دەستپێدەكات و پاشانیش یەكەكانی 70 و 80 و ئەوانی دیكەش مووچەكانیان پێدەدرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا دیار نیه مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سیسته‌می نوێیه، یان كۆن، ئەوە لە كاتێكدایە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو، حكوومەتی عێراق بڕێك پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەولێر كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەران كرد و رێژەی پاشەكەوتی كەمكردەوە.”