به‌ وێنه‌…هه‌واڵێكی خۆش بۆ باڤارییه‌كان دژ به‌ یانه‌ی مه‌له‌كی.

له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا پاش دووركه‌وتنه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 مانگ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌، مانوێل نویه‌ری گۆڵچی بایه‌رن میونخ گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی، و دژ به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌ ده‌بێت.”

لە پێش رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخ مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی  بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکان بۆ گەڕایەوە  بۆ یەکەم جار لە دوای توشبوونی بە پێکان، دوای ٧ مانگ لە دورکەوتنەوەی بەهۆی پێکانەوە نۆیەر لە راهێنانەکانی رۆژی هەینی یانەی بایرن میونخ بینراو ئەو گۆڵپارێزە توانی مەشق  وراهێنانی بە کۆمەڵ لەگەل یاریزانەکانی تری یانەکەی بکات.”

لە لێدوانێکیدا راهێنەری یانەی بایرن میونخ (یۆب هانیکس) دڵخۆشی بەگەڕانەوەی نۆیەر دەربڕی و رایگەیاند هەموومان دڵخۆشین بە گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە کاتێک توانی بە شێوەیەکی باش مەشق  وراهێنانی بە کۆمەڵ بکات.
هەروەها تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە رۆژی سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکات یان یاری نەکات.”

Back to top button