نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/4/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵایانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 21ی4ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 68 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌74 دۆلار و 06 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” له‌ پاش گوتاره‌كه‌ی ترامپ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سووریا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌ و تا گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

Back to top button