سبه‌ینێ بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
خواكوڕك
بڕیاره سبه‌ی پێنج شه‌ممه 29/9/2016 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببێته‌وه.
شانده‌كه پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه له سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حمه‌ی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی كوردستان بەشدار دەبن.
ته‌وه‌ری گفتوگۆكان په‌یوه‌ست ده‌بن به پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بڕیاره بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا ئه‌نجام بدات.
سەردانەکەی بارزانی لە دوای ئەوە دێت کۆتایی مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ عەبادی و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراقدا کۆبووەوە.
مه‌سعود بارزانی دواینجار لە رۆژی حەوتی مانگی تەمموزی ٢٠١٣ بە یاوەری شاندێک لە بەرپرسانی حکومی و نوێنەرانی زۆربەى لایەنە سیاسیەکانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد.