عەبدوڵای کوێخا موبارەک:نابێت پێشمهرگه له فس فس پاڵهوانهكانی 16ی ئۆكتۆبهر بترسن.
سەرکردەیەکی سهربازی و جهماوهری بزووتنەوەی گۆڕان بە توندی هێرشی کردە سەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەوە تۆمەتباریان دهكات.” كه هەڕەشەی ڕاگرتنی سزادانی پێشمەرگە دەکات و داواشی کرد كه لە هەڕەشەی فسفس پاڵەوانەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر نەترسن.”
لهو بارهوه، (عەبدوڵای کوێخا موبارەک) لێپرسراوی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و رایگهیاندووه.” پێشمەرگە ئەگەر پێشمەرگە بێت و لە مانای ناوەكەی خۆی تێ بگات، نابێت لە هەڕەشەی فسفس پاڵەوانەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر بترسێت كە نەك هەر كەركوكیان دابە دەستەوە بەڵكو شەرواڵ و پێڵاوەكانی خۆیشیان جێ هێشت لە ترسی حەشدی شەعبی.”
دهقی نووسینكهی سهركردهكهی بزووتنهوهی گۆران بۆ خیانهتكارانی یهكێتی:-
پەیامێك بۆ پێشمەرگە
دەنگۆی ئەوە هەیە كە هەڕەشە لە پێشمەرگە دەكرێت و لەم ڕۆژانەشدا پۆستی ئەفسەرێك بە پلەی لیوای سنوری خۆمانم بینی كە هەڕەشەی ڕاگرتنی ڕاژە و سزادانی پێشمەرگەی لیواكەی دەكات ئەگەر پشتیوانی لیستی ١٦٢ی یەكێتی نەكەن.
پێشمەرگە ئەگەر پێشمەرگە بێت و لە مانای ناوەكەی خۆی تێ بگات، نابێت لە هەڕەشەی فسفس پاڵەوانەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر بترسێت كە نەك هەر كەركوكیان دابە دەستەوە بەڵكو شەرواڵ و پێڵاوەكانی خۆیشیان جێ هێشت لە ترسی حەشدی شەعبی، نابێت لەو جۆرە ئەفسەرانە بترسێت كە لەبری دەورەی ئەكادیمی و سەربازی بە ماستاو چێتی و سۆزانی بردن بۆ بەرپرسان گەیشتون بەو پلەیە. وە نابێت پشتیوانی لەوانە بكات كە بە هەڵەی سیاسی و خیانەت پێشمەرگەیان شكست پێ هێنا و شكۆی بەرزیان شكاند.
بەو ئەفسەرانەش دەڵێم ڕۆژی سزادانتان نزیكە لەسەر ئەم جۆرە هەرەشە و بێ ڕێزیەتان بە پێشمەرگە كە دەبینن چۆن بە پێشمەرگەكانی دەوری خۆتان قۆڵبەست دەكرێن.