بۆ دوور بوون له نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌م رێنمایانه جێ به‌جێ بكه.
هه‌روه‌كو زانراوه توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره توشی چه‌نده‌ها ده‌رد و نیشانه‌ی پێش وه‌خته‌ت ده‌كات له‌وانه : زۆر میز كردن ، هه‌ست كردن به تێنوێتی ، دابه‌زینی كێش به بێ هۆ ، هه‌ست كردن به ماندوبون و برسێتی ، وشك بونی ده‌م و چه‌ندان كێشه‌ی تریش.”
خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر كردن ، نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه ترسناكانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له جیهان تووشی بوه بۆیه پێویسته خۆمان به‌م شێوه‌یه بپارێزین:-
1-ڕێكخستنی خواردن و گرنگی دان به سه‌وزه‌و میوه سرووشتیه‌كان.
2-دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌وری و تیژ.
3-گرنگی دان به وه‌رزش و ڕاهێنانی جه‌سته‌یی هه‌موو ڕۆژ.
4- دوور كه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه گازیه‌كان.
5-سنورێك دابنرێ بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌كر.
تێبینی:- ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ڕایگه‌یاند كه نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێته گرنگترین هۆكاره‌كان بۆ مردن له ساڵی 2030 له‌م ڕێژه‌یه‌ش منداڵان له جیهان پشكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێ له‌م نه‌خۆشیه .