له جاهیلخانهكهی یوسفی ده‌ركراودا، كۆمه‌ڵكوژی شانازیه
رێكان سه‌باح
تێروانینی به‌سزا گه‌یاندنی ( ریفراندۆمچیه‌كان) تێروانینێكی تێپه‌ره له روانگه‌ی هیتله‌ریش كه بووه هۆكاری كوشتن زیاتر له (2) ملیۆن مرۆڤ له جه‌نگی جیهانی دا، ئه‌م روانگه‌یه جگه له‌وه‌ی كه ده‌چێته خانه‌ی دژایه‌تی گه‌لێكی ژێر ده‌سته، حه‌زێكی زۆر تاوانكارانه و داعش تێپه‌ره، روانگه‌ی سزادانی ریفراندۆم چیه‌كان، ئه‌م ده‌قه قسه‌یه بوو كه پێمان ده‌لێت، چه‌ند له حه‌زی له‌ناو بردن و ته‌فروتونا كردنی مرۆڤدایه، ئه‌مه هیچ كه قیهمێك و ئه‌خلاقێكی له به‌ریا نهدووراوه، حه‌زی تێپه‌ربوونی سنوری وه‌حشیگه‌رایی دونیایی مرۆڤه‌كانه، چونكه ناكرێت تۆ پێت وابێت ئه‌م قسه‌یه ته‌نها روانگه‌یه‌كی سزادانی هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه ته‌نها رای خۆی گوتووه و به پرۆسه‌یه‌كی باشترین پرۆسه‌ی جیهان كه له‌مه جوانتر نیه له دونیای دیموكراسیه‌تدا، كه دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆیه، ئه‌میش ریفراندۆمه، به‌ڵكو ئه‌مه كۆمه‌ڵكوژی و روانگه‌یه‌كی ” ته‌فرووتونا كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه”. جگه له بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ی میلله‌تێكی بێده‌وڵه‌ت”.
یوسف محه‌مه‌د ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی دژه نه‌ته‌وه دا گواستنه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی نه‌كردووه، كه له هه‌ناوی داگیركه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو كورد دا هاتبێته ده‌ر، به‌ڵكو ئه‌م سایكۆلۆژیهمان بۆ رووندهكاتهوهوه، كه چه‌ند به تاسه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵكوژی و به‌سزا گه‌یاندنی مرۆڤی كورد، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ر له ده‌ستی بێت هه‌رچی به‌نجه‌ی مۆڕ كردووه له ریفراندۆمه‌كه‌دا، ته‌فروتونایان ده‌كات، كۆمه‌ڵكوژیان ده‌كات و به‌قۆناغه‌كانی ئه‌نفاڵدا ئاشنایان ده‌كاته‌وه، به بۆنی سێوی هه‌له‌بجه‌ی ژه‌هراوی كراودا ئاشنایان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركرده‌كه‌یان له 88 دا هه‌له‌بجه‌ی به بۆنی سێوی ژه‌هراوی و به‌هێنانی پاسدار خه‌ڵه‌تانی ژه‌هراوی بوونی پێنج هه‌زار په‌پوله‌ی كوردستانی كرد”.
یوسف محه‌مه‌د بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقی به كۆمه‌ڵكوژیه‌ك به‌سه‌ر كورد دا ده‌ست پێكرد، كه لێره‌وه روون بۆته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مایی له‌ناو بردن و ته‌فروتونا كردنی گه‌لی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و ختووكه‌ی شه‌قامی ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان ده‌دات، كه ریفراندۆم چیه‌كان دووچاری قۆناغبه‌ندی ئه‌نفاڵ بكه‌ن و له ده‌شتایه‌كانی عه‌رعه‌ر به‌كۆمه‌ڵ بیانكوژن و بیانێژن”.
ئه‌م روانگه‌یه، ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره جگه له سوكایه‌تی كردن به پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی كورد و قوربانی دان له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانی سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ كورد، سزادان و بوێری كومهڵكوژكردنی مرۆڤی كوردی تێدا حه‌شاردراوه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌حه‌زه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، وه‌ك بلێ هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌وشێروان كه له ساڵی 1983 له‌كاتی جاشبوونهوه، له‌گه‌ڵ رژێمی عێراقی ئه‌وسا له‌به‌غدا گوتبووی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ك و فرۆكه جه‌نگیانه هی ئێمه بان بارزانیه‌كان و پارتیهكانم پێ ته‌خت ده‌كرد و هه‌مووم ده‌كوشتن، هه‌مان ئه‌و حه‌زه‌ش له‌روانگه‌ی یوسف محه‌مه‌دی ده‌ركراو دا له حه‌زی سزادانی ریفراندۆم چیه‌كان به‌دی ده‌كرێت به‌ڵام بهفرهوانتر له پارتی سنوری نه‌ته‌وه‌یه‌ك كردۆته ئامانج، ئه‌میش ریفراندۆم چیهكانه”.
یوسف محه‌مه‌دێك هه‌ڵگری ئه‌و حه‌زه كۆمه‌ڵكوژیه بێت بۆ ریفراندۆم چیه‌كان، ده‌بێت چ مرۆڤێك هه‌بێت له‌دونیادا خاوه‌نی زه‌ره‌یه‌ك ئه‌خڵاق و ئینسانی بێت بچێته پشتی ئه‌م جۆڕه روانگه‌یه كه ئه‌وه‌نده حه‌ز به ئیباده‌كردنی گه‌لێكی ژێر ده‌ست ده‌كات، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی به‌لێ بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش تاوان بێت له‌روانگه‌ی یوسف محه‌مه‌د دا، خۆ كۆمه‌ڵكوژ كردنی 3 ملیۆن مرۆڤ چۆن ده‌بێت پاڵپشتی لێبكرێت كه به‌شداری ریفراندۆم بوونه و ریفراندۆم چینه؟ بابه‌ته‌كه ته‌نها ئه‌وه نیه كه ناخـ،ره‌شی ته‌عریبكراو، مرۆڤایه‌تی یوسف محه‌مه‌دی ته‌فروتونا كردووه، له دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته‌دا، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه حه‌زی سزادانی سێ ملیۆن مرۆڤی كورده كه به‌شداریان له ریفراندۆم كردووه ریفراندۆم چین”.