وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا: مووشه‌كه‌كانی ئێمه‌ یاری ئاگرینەی رۆژی نیشتیمانیی نه‌بوو

له‌میانی سه‌ردانی كردنی بۆ پێگه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كه‌ مووشه‌كی ئاراسته‌ی سوریا كرد وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند”ئەمجۆرە ئۆپەراسیۆنە یاری ئاگرینەی رۆژی نیشتیمانیی نییە ، تەقاندنی مووشەکیش نییە بۆ ئەوەی بزانیت ئاگرێکی چەند زۆر دەکاتەوە.

فلۆرێنس پارلی ، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ ئەو سەرباز و دەریاوانانە کۆبووەوە کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا کردبوو ، راشی گه‌یاند”ئەوەی ئێمە ئەنجاممان دا ژمارەیەک مووشەکی پێویست بوون زۆر پێویست ، نە زیاتر و نە کەمتر. ئەوە ئەو کارە بوو کە ئێمە کردمان.”

هه‌روه‌ها له‌ لێدوانه‌كه‌ی دا ده‌شلێـ” ئۆپەراسیۆنەکە به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كردوو سوپاسی سوپای وڵاتەکەی کرد، هەروەها رایگەیاند لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە مەبەستێکیان هەبووە و پەیامێکیان پێ بووە کە پێویستە سووریا لێی تێبگات”.

Back to top button