په‌رله‌مانتارێك ئاشكرا ده‌كات كه یوسف محه‌مه‌د بگاته په‌رله‌مانی عێراق كاری له‌ناو بردنی كوردستان ده‌بێت
پاش ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د داوایی به‌سزا گه‌یاندنی گه‌لی كوردستانی كرد له‌مه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند”جێگەی سەرسوڕمان نییە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان لە بنەڕەتەوە بۆ دژایەتیکردنی کورد و هەرێمی کوردستان دروست بووە و ده‌شلێـ” چونیشی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایی له‌ناو بردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و سرینه‌وه‌ی كوردستان ده‌بێت”.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لهپهرهلهمانی عێراق له لێدوانێكی میدیایی دا راگه‌یاندووه”بەلای منەوە ئەو قسەیەی یوسف محەمەد جێی سەرسوڕمان نییە ( كه‌ده‌لێت ده‌بێت ریفرامدۆمچیهكان سزا بدرێن)، ده‌شلێـ” له ساڵی ٢٠١٢ مالیکی ویستی ناوچە کێشە لەسەرەکان کۆنترۆل بکات، بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان هاتن بۆ بەرگریکردن لە کەرکووک، بەڵام ئەوان نەهاتن. هەروەها لە شەڕی داعشدا هەموو حزبەکان خۆبەخشیان هێنا، کەچی ئەوان نە خۆبەخش و نە کەسیان بۆ بەرگریکردن لە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە کۆ نەکردەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا نە باسی خیانەتکارانیان کرد و نە ئیدانەی پرۆسەکەیان کرد، بەڵکوو بە پێچەوانەوە چوونە لای حەیدەر عەبادی و دەستخۆشییان لێ کرد و داوای ئەوەیان لێ کرد کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە و مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکاندا بکرێت”.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ده‌شلێـ” ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د ده‌لێت، سیاسەتە و قسەی شەخس نییە، هەروەها هەندێک پەرلەمانتار کە خۆیان فرۆشت و لەدژی کوردستان لە خولی سێیەم قسەیان دەکرد، کەسانێک دەیانگوت ئەمە سیاسەتی حزبەکەیان نییە، بەڵکوو سیاسەتی شەخسە، بەڵام کاتێک کەسێکیان هێنا لە هەموویان خۆفرۆشتر بوو و پۆستیان پێ دا، ئەوکاتە من بڕوام وابوو کە ئەمە سیاسەتی ئەو بزووتنەوەیە”.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدولڵا ده‌شلێ”یوسف محەمەد باش لەوە تێگەیشتووە، دەڕوات بۆ ئەودیوی حەمرین، واتە بۆ دژایەتیکردنی کوردستان، بۆیە تەواوکەری کارەکانی برادەرەکانیەتی لە خولی رابردوو کە بینیمان خراپترین ئەدای جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان هی بزووتنەوە گۆڕان بوون، هەرچەندە دەیان بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و وەزیرەکانیان هەڵوێستیان نەبووە، لە سەردەمی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی گۆڕانیشدا، پەرلەمان دەیان بڕیاری لە دژی خەلکی کوردستان دەرکردووە، له‌كۆتایشدا ده‌لێـ”بڕواتە بەغدا، هەوڵ بۆ دەرکردنی بڕیارێک دەدات بۆ ئەوەی بڵێن هیچ شتێک بەناوی ناوچەی کێشە لەسەر نییە، هەروەها هەوڵی ئەوە دەدەن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بسڕنەوە”.