بەرپرسێکی یەکێتی:گۆڕان بکوژی ڕۆحی نەتەوایەتی یە

 
دوای لێدوانی سەرۆکی لەکارلادراوی پارلەمانی كوردستان کە داوای دادگایی کردنی دەنگدەرانی ریفراندۆمی کردبوو،جگە لە کاردانەوەی توندی شەقام بەرپرسانیشی هێنایە دەنگ.
 
ڕێباز بیرکۆتی لە وەڵامی دکتۆری خولقێنەری کێشەکانی هەرێم دەڵێت ئێوە بەم بێ مۆڕاڵی و زمانە زبرە ئاست نزمە هیچتان دەست ناکەوێت، دەبێت ئەوانە دادگایی بکرێن کە زیانی گەورەیان لەم گەلە داوە.
 
بیرکۆتی کە سەرۆکی لیستی سەوزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەکات لەسەردەمی بەعسیش جاش و خۆفرۆش هەبوون کە دژی گەلەکەیان بوون،لەمرۆشدا هەمان جاش و خۆفرۆش هەن بەڵام لەبەرگی ترداو لە ژێر ناوی تر .
Back to top button