کەرکوک … که‌مپینی ئەمرۆي شاسوار بووە شەڕە تەقە
ئەمرۆ شەممە ٢١ی٤ی٢٠١٨ لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدواحید، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری كه‌ركووك، شه‌ڕه ته‌قه روویدا و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون.
كۆنگره‌كه له هۆڵی چیمه‌نی سه‌ر ڕێگای سلێمانی له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام كۆتایی كۆنگره‌كه به‌شه‌ڕێكی گه‌وره و برینداربوونی چه‌ندین كه‌سێك ته‌واو بوو.
سەرچاوەیەکێ نزیک لە رووداوەکە بە خواکورکـــی راگەیاند :”دوای ئه‌وه‌ی شاسوار گوتاره‌كه‌ی ته‌واو كرد و به‌نیازی مشتومڕی بوو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، شه‌ڕه شه‌ق و كورسی له‌نێوان لایه‌نگرانی شاسوار و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد و، چه‌كیش تێیدا به‌كارهات و هێرش كرایه سه‌ر شاسوار”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی برینداره‌كان و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌كه بكات.
لە دەستپیکێ بانگەشەی ههڵبژاردنەکانەوە ئەمە دووەم جارە کە شەرلەلایەن لایەنگرانی نەوەی نوێوە دروست دەبێت سێ رۆژ لەمەوبەر لە دەڤەری راپەرین له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی شاسوار عه‌بدولواحید شه‌ڕ و پێكدادان روویدا و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.